دوای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵپه‌سارد بریاردرا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه دوابخرێت و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت ، مه‌به‌ست له دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ بۆ ئه‌وه بوو لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له نێوان لاینه‌كان دروست بێت و سبه‌ی به‌هه‌مان به‌رنامه‌ی كار كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ست پێده‌كات .
وه‌یسی سه‌عید ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی به ( BMC ) راگه‌یاند ، مه‌به‌ست له دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بوو بۆ لێكتێگه‌یشتنی نێوان لایه‌نه‌كان و به هه‌مان كارنامه‌ی ئه‌مرۆ سبه‌ی دووشه‌ممه په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و بریاره سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ده‌ستنیشان كرابوون ئاماده‌بن
وتیشی ، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست بووه زیاتر پرسێكی سیاسیه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه ، لای ئێمه ئه‌وه گرنگه سه‌قامگیری سیاسیمان به‌لاوه گه‌وره‌تر بوو تا بچینه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانه‌وه
ئه‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانه پێی وایه ئه‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی له‌به‌رده‌سته بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو كاتێكی ئاڵتوونیه و پێویسته لێدوانێك نه‌درێت به شێوه‌یه‌ك گرژ و ئاڵۆزی به‌دوای خۆیدا بهێنێت چونكه یه‌كێتی و پارتی به هاوبه‌شی ئكوردستان ده‌زانێت و خه‌باتێكی چه‌ند ساڵه‌یان له‌نێوان هه‌یه و بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تیش رێكه‌وتنامه‌ی سیاسیان له‌نێوان هه‌یه بۆیه پێی وایه پێویسته‌به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێكه‌وه ئه‌م بارودۆخه تێپه‌رێنن
سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی به‌شێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان ، وه‌یسی سه‌عید وتی ، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و وه‌زیرانه‌ی دیاری كرابوون ئاماده ده‌بن
ئه‌مرۆ وابڕیاربوو په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و هه‌رێم كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتی و هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبونه‌وه‌كان ، كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره شەشی ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ی بۆ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27 دا .