نزیكه‌ی دوو هه‌زار توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

عێراق 26/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و ٤٥٩  توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە.

لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و ٤٥٩ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و هه‌زار و ٩٠٠ توشبوش چاكبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەر لە دوێنێوە ٧٨ توشبوو  گیانیان لەدەستداوە .
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بارەی كۆی گشتی توشبوانی پەتاكە رایگەیاندوە، لەئێستادا  110 هەزار و 32 كەس لەسەرتاسەری عێراق توشی پەتاكە بون، لەو ژمارەیەش 4362 گیانیان لەدەستداوە و 75217 كەس چاكبونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا