هه‌واڵی خۆش له‌ ته‌ندروستی سلێمانییەوە

کوردستان 26/07/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەزار و ٧١١ تووشبووی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، لە رۆژی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠، تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٠، چوار هەزارو ٥٦٨ کەس چاکبوونەتەوە.

تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ١٢ هەزار و ٤٥٠ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، شەش هەزار ٨٣٥  تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٤٩١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای تێدایە، هەروەها خاوەنی زۆرترین چاکبووەوەی کۆرۆنایە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێم.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و پزیشکان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە باشترین چارەسەر بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامکە و دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵغی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا