Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێتیش به‌شداری ده‌كات

کوردستان

بینراو 74

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان بە ئامادەبوونى ژمارەیەک وەزیر و بەشداریکردنى فراکسییۆنى یەکێتى کۆببێتەوە و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

رێواز فایەق سەرۆکى پرلەمانى کوردستان بانگهێشتى سەرجەم ئەندامانى پەرلەمانى کرد بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنى ئەمڕۆ، کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆ و بەرنامەى کارى دانیشتنەکەش بەمشێوەیەیە:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌و پێشنیازه‌ یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیاری ژماره‌ (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی مادده‌كانی (79، 80)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (83)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پرۆژه‌ یاسای (له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان).

2- پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).

3- پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له‌برگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:

1ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌و ناوچه‌ كورستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ئا‌ماده‌بوونی به‌رێز (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌)و (وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.

2ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان)و (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ سنوورییه‌كان.

3ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌په‌تای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، به‌ئاماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری ته‌ندروستی) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.

چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به‌ (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌زیری پلاندان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP