پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەشارى هەولێر، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه دەستڕێژى گولـلەى لێ‌کرا و كوژرا.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر بە (BMC) راگه‌یاند، "كاتژمێر 1ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، ئاگادار كراینه‌وه كه له گه‌ڕه‌كى قه‌ڵاتى نوێ، كچێك ده‌ستڕێژى گولـله‌ى لێ كرا و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست داوه".
وتیشى، تا ئێستا هۆكارى ڕووداوه‌كه دیار نییه و له لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.