مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سوپاسی رێكخراوی (CDO)ی كرد وه‌ك یه‌كێك له‌و رێكخراوه ناحكومییانه‌ی له‌كاتی هاتنی كۆرۆنادا هاوكاری به‌رده‌وامی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تبووه.
رێكخراوی (CDO) له‌كاتی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا به چه‌ندین جۆری جیاواز هاوكاری گه‌یاندوه‌ته خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاته‌دا نه‌یانده‌توانی بژێوی ژیانیان دابینبكه‌ن وه‌ك گه‌یاندنی زیاتر له ٢٠ هه‌زار پاكێجی خۆراك و ١٥ هه‌زار پاكێجی پاكژكه‌ره‌وه و دابه‌شكردنی ده‌یان كارتۆن دەستکێش و دەمامک به‌سه‌ر هاوڵاتییان و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا.
هاوكات سوپاسی هەموو ئەو رێكخراوانەی دیكەی كردوه كه له‌و بارودۆخه‌دا رۆڵیان له گه‌یاندنی هاوكاری به خه‌ڵكی هه‌ژار هه‌بووه.