كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وامه و ده‌نگ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنى چه‌ند پۆستێك ده‌درێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به (BMC) راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌باح هه‌ورامی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دیاریكرا كه پێشتر به وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
پێشتر ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به راگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى 59 مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرا‌وه‌یه، به مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئاڵ‌وگۆڕكردن و چه‌سپاندنى پاڵێوراوى چه‌ند پۆستێك”.
پێشتر سه‌باح نه‌سره‌دین هه‌ورامی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برد به‌ڵام ئه‌مڕۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیاریكرا.