وەزیری پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومه‌ت ناتوانێت خه‌ڵك دابمه‌زرێنێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه دامه‌زراندنی ده‌وێت، دڵنیا نییه له چاره‌نووسی خۆی له كه‌رتی تایبه‌ت. ماف و ئیمتیازی دیار نییه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی گشتیی بێت.
دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران رایگەیاند،حكومه‌ت ناتوانێت خه‌ڵك دابمه‌زرێنێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه دامه‌زراندنی ده‌وێت، دڵنیا نییه له چاره‌نووسی خۆی له كه‌رتی تایبه‌ت. ماف و ئیمتیازی دیار نییه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی گشتیی بێت.
لەوەڵامی پرسیارەکانی تایبەت بە کێشەی کارەبا لە هەرێمیش رایگەیاند، به‌نیازن كاره‌با بده‌نه كه‌رتی تایبه‌ت‌و كۆمپانیا به‌رهه‌م دابه‌ش بكات و هه‌ر خۆیانیش داهاته‌كانی كۆبكه‌نه‌وه بۆ حكومه‌ت و نرخه‌كه‌شی هه‌مان نرخی حكومه‌ت ده‌بێت لەسەر هاوڵاتیان.
سه‌باره‌ت به‌گه‌نمی جوتیاران وەزیری پلاندانان روونیکردەوە، كه له‌هه‌رێمی كوردستان ساڵانه یه‌ك ملیۆن ته‌ن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. حكومه‌تی عێراق 400 هه‌زار ته‌ن وه‌رده‌گرێت و 600 هه‌زار ته‌نی ساغ نابێته‌وه. كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌تمان هێناوه. له‌هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك كار ده‌كه‌ن. گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كردوون. ئه‌و كۆمپانیایانه بۆ وه‌رزی چاندن، بنه‌تۆ ده‌ده‌نه جووتیار، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جووتیاران ده‌كه‌ن و له وه‌رزی به‌رهه‌مدا به‌رهه‌مه‌كه‌یان لێ ده‌كڕنه‌وه. ئه‌و كۆمپانیایانه ئارد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
هاوکات دارا رەشید وەڵامی چەندین پرسیاری دیکەی پەرلەمانتارانی سەبارەت بە کێشەی تاپۆی زیادەڕەوان و کێشەی کەمی ئاوی جوتیاران دایەوە.