پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی‌ هاتوچۆی جه‌ژن و قوربانیكردنه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ

کوردستان 29/07/2020

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، قوربانی کردن تەنیا لە سەربڕینخانەکان دەبێت و لەشوێنەکانی دیکە قەدەغەیە، وتیشی، "هاتنی گەشتیاران لە هەموو شوێنێکەوە قەدەغەیە." 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی به‌ (BMC) رایگەیاند، "قوربانی کردن تەنیا لە سەربڕینخانەکان دەبێت و لە رێگە گشتییەکان، شوێنە گشتییەکان، گەڕەک و کۆڵانەکاندا قەدەغەیە".

وتیشی، دانانی پرسە و چوونە سەرقەبران و نۆجەژنە قەدەغەیە و نابێت هاوڵاتییان بە هیچ شێوازێک تێکەڵاوی لەگەڵ یەکتردا دروست بکەن. 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هاتنی گەشتیاران لە هەموو شوێنێکەوە قەدەغەیە، چ لە شارەکانی هەرێمەوە بێت یان لە وڵاتی ئێرانەوە بێت."


 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا