پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کۆتای‌یان بە خولی بەهارەی پەرلەمان هێناوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تەمموز پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، به‌پێی بڕیاری ژماره (6)ی ساڵی 2020، ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 2020/7/31، كۆتایی دێت.
روونیشیکردووەتەوە، ، پاڵپشت به‌م بڕیاره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهێنانی (خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان)ی‌دا.
لە خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەیەک کۆبوونەوەکانیان هەڵپەسێردرا.