ئاسایشی گەرمیان رایدەگەیەنێت بکوژی ئەو ئافرەتەیان دۆزیوەتەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەسەر رێگەی دەربەندیخان تەرمەکەی فڕێدرابوو.
ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ٢٥ی ئەم مانگە تەرمی ژنێکیان لەسەر رێگەی دەربەندیخان شێخ تەویل دۆزیوەتەوە، دواى لێكۆڵینهوه سهرهتاییهكان دهركهوت ئهو ژنه ناوى (خ، ح، ر)ه و تهمهنى 24 ساڵه، دانیشتووی گەڕەکی کەنە سوورەی شاری سلێمانییه.
روونیشیکردووەتەوە، لە رێگەی کامێرای چاودێری و هاوکارەکانی ئاسایشەوە مەفرەزەکانمان زانیارییان كۆكردهوه و گهڕانهوه بۆ سنووری گەرمیان، توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکرێت كه گهنجێكى تهمهن 25 ساڵه و دانیشتووی گەڕەکی باوەشاسواری قەزای کفریه و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانی کوشتنی ئهو كچهدا.
لە ءءێستادا تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی ٤٠٦ دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.