بەرپرسێکی سوپای عێراق کوژرا

عێراق 29/07/2020

Alternate Text

لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بەرپرسێکی سوپای عێراق و دوو ئەفسەر لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار کوژران.

سوپای عێراق بڵاویکردووەتەوە لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا عەمید روکن عەبدولواحید محەمەد ئەللامی، ئامر لیوای فرقەی ٢٩ی سەربە سوپای عێراق و دوو ئەفسەر بە پلەی مولازمی یەک لە خۆرئاوای ئەنبار لەلایەن چەکدرانی داعشەوە کوژراون.

لە چەند مانگی رابردوودا هێرشەکانی داعش لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق زیادتر بوون و بە هاوکاری هێزە نێودەوڵەتییەکانیش ناوە ناوە هێرش دەکرێتە سەریان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا