چۆن شلەیەکی قەیسی بەتام بۆ جەژن ئامادەدەکەیت؟

هەمەرەنگ 30/07/2020

Alternate Text

شلەی قەیسی شلەیەکی بەچێژە و تایبەندمەندی خۆی هەیە و لە جەژندا بەگشتی ئامادە دەکرێت.

پێداویستیەکان:
قه‌یسی
گۆشتی سوور 
دوو که‌وچکی چێشت شه‌کر
کشمیش
ڕۆن یان زەیت

سەرجەم بڕەکان بە پێی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:

لەمەنجەڵێکدا بەجیا گۆشتەکە خاوێن بکەرەوە و بکوڵێنە.

قه‌یسیه‌که‌ بەباشی خاوێن بکەرەوە و بیشۆرەوە، پاشان مەنجەلێک بهێنە و زەیتی تێبکە دوای ئەوەی گەرم بوو قەیسیەکەی تێبکە و سوری بکەرەوە کەمێک.

کوپێک ئاو یان زیاتری تێبکە بەپێی قەبارەی قەیسیەکەت و وازی لێبهێنە تادەکوڵێت، ئینجا کشمیش و شەکری بکە بەسەردا، بێگومان شەکرەکە بەپێی خواستی خۆت زۆر شیرین بێت یان کەمتر.


دوای ئەوە گۆشتەکە لەگەڵ ئاوەکەیدا بکە بەسەریدا و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ تا دەکوڵێن، پاشان پێشکەشی بکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا