هۆشداری "توند" له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ به‌ هاوڵاتییان ده‌درێت

کوردستان 30/07/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە لوتكە و لە شەوی رابردووەوە چوار كەس لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستداوە.

راشیدەگەیەنێت، كێشەی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەیان چارەسەركراوە.

لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر راگەیاند، "ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەمان زۆر زیادیكردووە و دەتوانین بڵێین تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووەتە لوتكە. لە شەوی رابردووەوە تائێستا چوار كەس بەھۆی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستداوە، یەكێكیان كارمەندی نەخۆشخانەكەمان بوو".

روونیكردەوە: "ئێستا 221 تووشبوو لە نەخۆشخانەی رزگاری خەوێندراون نزیكەی 200 كەسیان لەژێر ئۆكسجین دان و 9 كەسیش لەژێر چاودێری چڕدان".

وتیشی، "دوای ئەوەی چەند کێشەیەک لە کارگەی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری دروستبوو ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری بوتڵی ئۆکسجین دابین کرا و نەخۆش بێ ئۆکسجین نەبووە  وهەروەها کارگەی ئۆکسجین بەتەواوی چاک کرایەوە و  ئێستا هیچ کێشەیەکمان نەماوە".

داواشی لە ھاووڵاتییان كرد، بۆ پاراستنی خۆیان و دەوروبەریان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە رۆژانی جەژن لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا