زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ریكۆرد لە خولی ئیتاڵیدا تۆماردەكات

وەرزش 30/07/2020

Alternate Text

لەگەڵ ئەو دوو گۆڵە نایابەی شەوی رابردوو لە بەرامبەر سامپەدۆریا تۆماریكرد و یارییەكەشیان بە ٤ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك بردەوە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری ئەی سی میلان ناوی لە ژمارە پێوانەییەكانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادا تۆماركرد.

تۆڕی هەواڵی وەرزشیی "espn" باس لەوە دەكات، ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن ٣٨ ساڵ بۆتە یەكەم یاریزان لە مێژووی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادا، كە ٥٠ گۆڵی بۆ ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان تۆماركردبێت.

لە مانگی ١ی ئەمساڵەوە زلاتان گەڕاوەتەوە بۆ ئیتاڵیا و تائێستا لە ١٧ یاریدا ٩ گۆڵی بۆ ئەی سی میلان تۆماركردووە.

تائێستا هێرشبەرە سویدییەكە یاری بۆ سێ یانەی ئیتاڵی كردووە، لەگەڵ یوڤانتۆس لە دوو وەرزدا ٢٣ گۆڵی تۆماركرد.

هەروەك لە ٢٠٠٦ گەیشتە ئینتەرمیلان و لە ٣ وەرزدا ٥٧ گۆڵی بۆ تۆماركردن، دواتر لەگەڵ ئەی سی میلان لە دوو قۆناغی جیاوازدا توانیویەتی ٥١ گۆڵ تۆماربكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا