لەلایەن لیژنە
هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، دەست بەسەر بڕێکى زۆر دەرماندا دەگیرێت کە
لەژێر چەند ناوێکى جیاوازدا و لەڕێى ئۆنلاینەوە بە خەڵک فرۆشراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
لەلایەن لیژنەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، پەیوەندى بە یەکێک لە پەیجەکانى فرۆشتنى
دەرمان و چارەسەرى قەڵەوى و لاوازى و چەند جۆرێکى دیکەى دەرمان دەکرێت و راستەوخۆ
دواى وەرگرتنى ناونیشانى شوێنەکە، لیژنەکانى قائیمقامیەت دەست بەسەر ئەو دەرمانانەدا
دەگرن.
لەوبارەیەوە،
لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند، ئەو دەرمانانە
لە ماڵێکدا لە گەڕەکى ئازادى دانراون و لە رێگاى ئۆنلاینەوە بە هاوڵاتیان فرۆشراون،
جگە لەوەش هیچ مەرجێکى تەندروستیان تێدا نەبوە و شێوازى هەڵگرتنەکەى نا تەندروست
بوە.
جگە لەو دەرمانانەش،
چەندین حەبى ڤیتامین (سی) بەمەبەستى بەرزکردنەوەى بەرگرى لەش بە هاوڵاتیان فرۆشراون.