ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: داوا ده‌كه‌م كێشەكان وەلابنێین و لەسەر یەك مێز كۆببینەوە

کوردستان 30/07/2020

Alternate Text

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، داوا ده‌كه‌م كێشەكان وەلابنێین و لەسەر یەك مێز كۆببینەوە

 

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هاتنەوەی جەژنی قوربان لە مسوڵمانانی جیهان و مسوڵمانانی كورد بەتایبەت پیرۆز دەكەم، بەداخەوەم لەمساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێبەشبوون لە ئەنجامدانی مەراسیمە ئاینییە پیرۆزەكانیان، داواكارم لەخودا بە زوویی ئەم دۆخە ناهەموارە لە جیهاندا كۆتایی بێت.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، جەژنی قوربان پیرۆزبێت لە پێشمەرگە قارەمانەكان و كەسوكاری و شەهیدە سەربەرزەكانمان.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، داوا دەكەم ئەم جەژنه پیرۆزە‌ بكەینە دەرفەت بۆ تەبایی و یەكڕیزی ناوماڵی كورد، كێشەكان وەلابنێین و لەسەر یەك مێز هەموومان كۆببینەوە و بۆ یەك ئامانج كاربكەین، ئەویش باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك و خزمەتكردنی نیشتمانە خۆشەویستەكەمان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا