قوباد تاڵەبانی: دەبێت خزمەتكردنی خەڵك خەمی یەكەم بێت

کوردستان 30/07/2020

Alternate Text

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵیادی ئەنفالكردنی هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی بارزانیدا سەری رێز و نەوزاش بۆ یادی قوربانیانی ئەو کارەساتە و هەمو قوربانیانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی كورد دادەنەوێنین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی"لە ساڵیادی ئەنفالكردنی هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی بارزانیدا سەری رێز و نەوزاش بۆ یادی قوربانیانی ئەو کارەساتە و هەمو قوربانیانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی كورد دادەنەوێنین."

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە،"مێژومان پڕە لەم جۆرە هەوڵی قڕكردنە دڵتەزێن و جەرگبڕانە، ئەركی هەمو لایەكمانە شان بەشانی بەرزراگرتنی یاد و یادەوەرییان رۆحی ئەو ئەزیزە لە كیسچوانەمان شاد بكەین بە پارێزگاریكردن لە یەكگرتویی ریزەكانمان و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی ئارام و سەقامگیر كە خزمەتكردنی خەڵك بكاتە خەمی یەكەمی خۆی."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا