وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت،بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێك ده‌هێنرێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی ئەمڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین و له نزیكترین كاتدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنرێت.
ئاشکراشی کردووە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک، ڕێکاری پێویستی گرتەبەر کە بووە جێی ستایشی هەموو لایەک و هاووڵاتییانیشی ئاگادار کردەوە لە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە. بەداخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت و گومان و دردۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد و هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس ولایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن!
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواش لە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بە جیددی وەربگرن و لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان، پابه‌ندیی رێنماییه تەندروستییەکان بن كه باشترین چاره‌سه‌رە بۆ سنووردارکردنی ئەم پەتایە.