هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هەردی سەلامی نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی دڵفرۆش بڵاوکردەوە.
هەردی سەلامی لەبارەی ڤیدیۆ کلیپەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، خەڵك هونەری ڕاستەقینەی دەوێت، هونەری ڕاستەقینەش كاری هەموان نیە، چونكە پڕ لە بەرپرسیارێتی و ئەركی سەختە.
باسی لەوەشکردووە، هەمیشە بەخۆم دەڵێم ژیان تەنها ئەمڕۆ نیە كارێك مەكە، كە ساڵانێكی تر شەرم بكەیت لە بیستن و بینینی خۆم و خودا دەزانین كە ئەوەی دەیكەم چۆن پێوەی ماندودەبم و چەند بەدڵ ئەیكەم چونكە ڕێزگرتن لە هەوادارانم، خاڵی سەرەتاو كۆتاییە بۆ من دەمەوێت ئەوانیش وەك خۆم شانازی بە بەرهەمەكانمەوە بكەن.