ئەندام پەرلەمانێک لەسەر قۆپییە لە زانکۆ فەسڵدەکرێت

جیهان 01/08/2020

Alternate Text

ئەندام پەرلەمانێکی بەنگلادیش بە ناوی (تمنی نێرت) کە پەرلەمانتارە لەسەر حزبی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دوای ئەوە پارە بە هەشت ئافرەت دەدات لە تاقیکردنەوەدا لەجێگای ئەو دانیشن بەشێوەیەک "سەیر" ئاشکرا دەبێت.

(تمنی نێرت) و ئەندامی حیزبی فەرمانڕەوای بەنگلادیشە، ساڵی پار بووە بە پەرلەمانتار، لە هەماکاتدا خوێندکاری زانکۆی بەنگلادیش بووە، هەوڵیداوە بڕوانامەی بەکەلۆریۆس لە ئاداب وەربگرێت، بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی لە زانکۆ، پارەی بە هەشت ئافرەت داوە کە لە خۆی دەچن، تاکو لە ١٣ تاقیکردنەوەدا، لە جێگای ئەو دانیشن و تاقیکردنەوەکانی بۆ بکەن، ئەم کارەشی لەو کاتەدا ئاشکرا بووە کە کەناڵی تەلەفزیۆنی "ناگۆریک" دەڕواتە هۆڵی تاقیکردنەوەکە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو ئافرەتە دەکات کە بە ساختە ناسنامەی پەرلەمانتارەکەی هەڵگرتووە.

لەم بارەیەوە سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی ئەو کەتنەی ئەنجامداوە، لە زانکۆ دەرکرا و تۆماری ناوەکەی سڕایەوە، چیتر بۆ هەتاهەتایە ناتوانێت جارێکی دی پەیوەندی بە زانکۆکەمانەوە بکات".

بەرپرسێکی زانکۆکەش رایگەیاندووە، "هەموان هەر لە سەرەتاوە، دەیانزانی ئەوەی تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدات –تمنی نێرت نییە، بەڵکو ئەو ئافرەتانەن کە لەو دەچوون، بەڵام کەس لە ترسان نقەی لێوە نەهاتووە، چونکە تمنی سەر بە خێزانێکی دەسەڵاتداری بەهێز و زۆر کاریگەر بوو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا