خوێندکارێکی هندی بە رێکەوت لە گەشتێکیدا وێنەی دەگمەنترین پڵنگی جیهان دەگرێت و دەڵێت جوانترین شت بووە لە ژیانمدا بینیومە.
خوێندکارێکی تەمەن ٢٣ ساڵی هندی لە گەشتێکیدا بۆ بەشی خۆرئاوای هندستان، بە رێکەوت پڵنگێکی رەنگ رەش دەبینێت بۆیە بڕیار دەدات وێنەی بگرێت و بڵاوی بکاتەوە.
خوێندکارەکە دەڵێت، ئەوە جوانترین شت بووە لە ژیانمدا بینیومە و شانسی ئەوەم هەبووە ماوەی ٤٠ خولەک لەبەرچاومدا بێت.
پڵنگی رەنگ رەش جۆرێکی دەگمەنی پڵنگە و چەند دانەیەکی لە جیهاندا هەن.