پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

کوردستان 02/08/2020

Alternate Text

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای كارپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی هەڵمی خەبات، بەرهەمهێنانی كارەبا لە كوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، بەجۆرێك ئێستا نزیكەی ٣٥٠٠ مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و دەتوانن ٢١ كاتژمێر كارەبا بدەنە هاوڵاتیان.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواوی تواناوە خراوەتەگەڕ و كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ٣٤٠٠ بۆ ٣٥٠٠ مێگاوات، بەو جۆرەش پێدانی كارەبای نیشتمانی ٢٠ تا ٢١ كاتژمێر بەرزبووەتەوە.

 رۆژی ١٤ی تەمووزی ئەمساڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی هەڵمی خەباتی كردەوە كە لە قۆناغی یەكەمدا بە توانای بەرهەمهێنانی ١٥٠ مێگاوات كارەبا دەستیپێكردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا