گەرمییان؛ دوو برا پێکەوە خنکان

کوردستان 03/08/2020

Alternate Text

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەمە لەگوندی (بنکە) سەربەناحییەی (خان ) لە ئیدارەی گەرمیان دوومێردمنداڵ کە برای یەکتر لەکاتی مەلەکردندا خنکان.


مقەدەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند ئەو دوو منداڵە یەکێکیان تەمەنی 17 ساڵە و ئەوەی دیکە تەمەنی 6 ساڵە، یەکێکیان کەوتۆتە ئاوەکەوە ئەوەی دیکە ویستویەتی رزگاری بکات، بەڵام سەرئەنجام هەردوکیان خنکاون.

ئاشکراشیکردوە بەوتەی کەسوکاریان نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەمەبەستی مەلەکردن لە گوندەکی خۆیان چونەتە سەر مەشروعی ئاو کە نزیکە لە گوندەکەی خۆیانەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردوە تەرمەکان دۆزراونەتەوەو بەمەبەستی تۆێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلارکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا