سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی
ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كراوه و هیچ
زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه و تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی موشه‌كه‌كه دیار نیه
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی
ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی
نادیاره‌وه موشه‌كێك له جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی نزیك باڵیۆزخانه‌ی
ئه‌مریكا كراوه ، به‌ڵام موشه‌كه‌كه هیچ
زیانێكی گیانی نه‌بووه
ئاماژەی بەوەشکردوە، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا زه‌نگی
ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی هاویشتنی موشه‌كی لێداوه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش گه‌یشتونه‌ته
شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه ، به‌ڵام دۆخی ئه‌منی ناوچه‌ی سه‌وز به‌وهۆیه‌وه
تێكچووه
پێشتریش چه‌ندجارێك له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه، موشه‌ك
ئاراسته‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی به‌غدا و بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا كراوه.