گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان رایگه‌یاند ،
توانراوه 13 كیلۆمه‌تر كاری زه‌وی برین ، پاككردنه‌وه و پڕكردنه‌وه له شاڕێی
بابان ئه‌نجام بدرێت و لیژنه‌یه‌كیش پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی
له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه دروست ده‌بێت
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە هەژماری تایبەتی خۆی
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، توانراوه 13 كیلۆمه‌تر زه‌وی بڕین،
پڕکردنەوە و پاککردنەوە بۆ شه‌قامی 100 مه‌تری
(شاڕێی بابان) ئه‌نجام بدرێت
ئاماژەی به‌وه‌شداوه ، ئه‌و كارانه له ماوەی 20
رۆژدا ئەنجامدراوە، له‌سه‌ر رازه‌مه‌ندی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لیژنه‌یه‌كی 12
كه‌سی پێكهێنراوه ، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی
شاقامه‌كه
له‌سه‌ره‌تای
ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌ش ، هەڤاڵ
ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ، نەخشەی
شەقامی 100 مەتری دیاری كراوە و جێگیرە ، هەركەسێك ئەگەر مافێكی یاسایی هەبێت و
تاپۆی هەبێت، مافێكی یاسایی لەسەر ئەو زەویانە هەبێت بەدڵنیاییەوە یاسا هەیە و
بەپێی یاسایی قەرەبووكردنەوە ، قەرەبوو ئەكرێتەوە.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی كه
به ( شاڕێی بابان ) ناسێنرا لە لایەن
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان كاری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ، وا بڕیارە لە ماوەی سێ ساڵدا ، قۆناغی یەكەمی شەقامه‌كه به درێژی 32 كیلۆمه‌تر
تەواو بێت، پێشبینی ده‌كرێت گرفتی هاتوچۆ لە شەقامەكانی سلێمانی كەم
بێته‌وه و برەوی زیاتریش بەكەرتی
گەشتیاری و بازرگانی و پیشەسازی بدرێت، جگه له‌وه پێشبینی ده‌كرێت ساڵانە زیاتری
لە 15 ملیۆن ئۆتۆمبێل شەقامەكە بەكار بهێنێت و ئاستەنگی هاتووچۆ بە ته‌واوه‌تی لە شاری سلێمانی كەم بێته‌وه .