تورکیا لە رۆژێکدا ٣٣ جار سنوری یۆنان دەبەزێنێت

جیهان 06/08/2020

Alternate Text

سەرچاوەیەکی ئەمنی یۆنانی ئاشکرای دەکات، لە رۆژێکدا دەیان جار فڕۆکەی جەنگی تورکیا سنوری ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە.

رۆژنامەی کاسیمیرینی یۆنانی بڵاویکردووەتەوە، هەشت فڕۆکەی سەربازی تورکیا ٣٣ جار بە ئاسمانی یۆناندا سوڕاونەتەوە لەسەر دەریای ئیجە، بەبێ گوێدانە سنووری وڵاتەکە.

ماوەیەکە کێشەی نێوان تورکیا و یۆنان لەسەر بەشی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست دەستی پێکردووە.

تورکیا هەوڵدەدات پشکنین بۆ ئەو بەشەی دەریای ناوەراست بکات کە یۆنان خاوەندارێتی دەکات بۆ سوودوەرگرتن لە غازی سروشتی ناوچەکە.

پێشتر یۆنان هۆشداری دابووە تورکیا و تورکیاش رایگەیاندبوو چالاکییەکانی تا ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە رادەگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا