سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ ئەم پرسانە کۆبوونەوە

عێراق 06/08/2020

Alternate Text

سەرۆککۆمار پێشوازی لەسەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد و لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت و  چەند پرسێکی دیکەی گرنگەوە گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی ئابی ٢٠٢٠، سەرۆککۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، لە بەغدا پێشوازیکرد لە دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت کرا و جەختکرایەوە لەگرنگی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری هەمو لایەک بۆ زامنکردنی سەربەخۆی و پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان.

ھاوکات، جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەلبژاردنی داهاتو بەجۆرێک پاک و بێگەردبێت کە ببێتە مایەی گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان، تاکو بتوانن ئازادانە مافی دەستوری رەوای خۆیان دەڕبرن.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەگرنگی پەلەکردن لە هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پشتیوانیکردنی رۆڵی دادگا لە بەگژداچونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادوەری و هاریکاری و هەماهەنگی لە بواری ھەموارکردنەوەی یاسا گرنگەکان کرا، وەک پێویستییەک بۆ قۆناغی داهاتودا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا