وەزارەتی تەندروستیی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
و رایگەیاند، ٥٠٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی
لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو هەزار و ٥٢٢ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی
تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا ٥٠٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، ١٣٢ توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
هاوکات وەزارەتی
تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ١٤
تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری
وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ١٦ هەزار و ٨٤ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، نۆ هەزار
٨٤٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٦١١ تووشبووش
گیانیان لەدەستداوە.