به پێی زانیارییه‌كانی BMC، رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه نزیكه و به‌م زوانه وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ر زۆره دوای رێككه‌وتن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ی خسته‌روو، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاریی ده‌كلت بۆ ئه‌وه‌ی ناوراستی ئه‌م مانگه مووچه دابه‌شبكات.
له‌وباره‌یه‌وه شیروان میرزا ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ( BMC) راگه‌یاند ، به‌دڵنیاییه‌وه تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌هاتووه و به‌بێ رێككه‌وتنیش هیچ پارایه‌ك نایه‌ت.
وتیشی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌فدێكی هه‌رێم بچێته‌وه به‌غدا به‌ڵام نزیك بوونه‌ته‌وه له رێكه‌وتن ، له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنوریه‌كان و ناوخۆ و به‌شێكی نه‌وت ، عێراق مانگانه بره پاره‌یه‌ك بنێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
وتیشی ، هیچ رێكه‌وتنێكی كۆتایی نه‌كراوه به‌ڵام نێوه‌ندگیری هه‌یه و بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باش بوون ئه‌چێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت و رێكه‌وتن له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت ، بارودۆخ بۆ بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١یش ئاڵۆز ده‌بێت ، چاره‌نووسی ساڵی داهاتوو به‌ستراوه‌ته‌وه به‌م چه‌ند مانگه‌ی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق داواكراوه له هه‌رێمی كوردستان ، تاكو پاره نێرن و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابه‌ش بكرێت .