وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ئامێری ئاگاداركردنه‌وه و روناكی به‌رز به‌كارده‌هێنن لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردراوە به قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی روناكی و ده‌نگی بەرز بۆ هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل جگه له ده‌زگا ئه‌منی و ده‌زگا رێگه‌پێدراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه و ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌مبوڵانس.
روونیشیکردووەتەوە، هه‌ر ئۆتۆمبێلێک ئه‌و ئامێره به‌كاربهێنێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، له‌گه‌راجی تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ، جگە لەوە ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار وه‌ك سزای سه‌رپێچیكردن لێوه‌رده‌گرێت و پێویسته پاكانه‌ی سه‌رجه‌م سزای سه‌رپێچیه‌كانی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێوه‌ربگیرێت.
ئاشکراشی کردووە، له‌كاتی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه، ئه‌وا به‌بڕی دوو ملیۆن دینار سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.