روسیا؛ یەکەمین ڤاکسینی دژە کۆرۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

جیهان 11/08/2020

Alternate Text

سەرۆکی رووسیا وادەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند  و ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ جیهانێکی بێ کۆرۆنا.

ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا، بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا وڵاتەکەی دەست بە بەرهەمهێنانی یەکەمین ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەکات، کە لە ماوەی رابردوودا لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەیدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

روونیشیکردووەتەوە، ڤاکسینەکە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی بەجێناهێڵێت.

پۆتین باسی لەوەشکردووە، وڵاتەکەی ئومێد دەبەخشێت و رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ جیهانێکی بێ کۆرۆنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا