بەغدا یەکەم هەنگاوی دژی تورکیا راگەیاند

عێراق 11/08/2020

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەک ناڕەزایەتییەک دژی بۆردومانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی سوپای عێراق و شەهیدکردنی چەند سەرباز و فەرماندەیەکی کورد، سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق دەکات کە بووە هۆی شەهید بوونی دوو فەرماندە و سەربازێک.

لە راگەیەندراوەکەدا، عێراق تورکیا بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەزاندنی سنوور و رێزنەگرتن لە دراوسێکەی تۆمەتبار دەکات، داواش دەکات تورکیا سوپاکەی لەناو خاکی عێراق بکشێنێتەوە.

جەختیشدەکاتەوە، عێراق رێگا نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربێت و ببێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.

ئەمڕۆ لە هێرشێكی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی سیدەكانی هەرێمی كوردستان، دو بەرپرسی باڵای هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق بوونەقوربانی و ژمارەیەكی دیكەش شەهید و برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا