كه‌مێك پێش ئێستا لە گوندی رەشانکێ لە نزیک گەلی زاویتەی سەر بە شارۆچکەی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆک فڕۆکەیه‌ك ئۆتۆمبێلێکی مه‌ده‌نی کردووەتە ئامانج ناسنامه‌ی چوار سه‌رنشینه‌كه دیارنیه .
موشیر بەشیر، بەڕێوەبەری شارۆچکەی زاویتە ئه‌وه‌ی پشتراستكردووته‌وه و رایگه‌یاند ، فڕۆکەکانی تورکیا ئەو بۆردوومانەیان ئەنجامداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار کەس لەو ئۆتۆمبێلەدا بوون، بەڵام هێشتا ناسنامەیان ئاشكرا نه‌كراوه .
پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك كه له شوێنی رووداوه‌كه بوون باسیان له‌وه‌كردووه ، ئۆتۆمبێلەکە بێ ژمارە بووە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە به‌ڵام تائێستا نازانرێت چه‌ند قوربانی هه‌یه .