كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پێوەری
زیرەکی کارەبای نیشتیمانی، سبەی گەڕەكێکی شاری سلێمانی بۆ چەند کاتژمێرێک کارەبایان
دەبڕێت.
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا
ئاشكرایكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( زەرگەتە) ماڵەكانی دەوروبەی قوتابخانی
یەكێتی كچان دەكەینەوە، بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری(٢٥٢) ، سبەینێ یەكشەممە
١٦ی ئابی ٢٠٢٠، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
جەختیشكراوەتەوە، بۆیە لە كاتژمێر (٧ی بەیانی بۆ
١٢ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و
هاوڵاتیان.
روونیشکراوەتەوە، كە بەستنی پێوەرەكە بێبەرامبەر
و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.
كارەبای سلێمانیدەشڵێت، ئاگادارییان دەكەینەوە
كە لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی كارەبا، بۆ یەكەمجار
هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.
داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە
بن، بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.