حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەرکرد

کوردستان 31/08/2020

Alternate Text

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، بەرێژەی١٥٪ لە قەرزی پێشینە (غەرامە)ی قەرزی نیشتەجێبوون کە لەئەستۆی هاوڵاتیانە خۆش بێت بەمەرجێک قەرزە کەڵەکەبووەکان بەیەک گوژمە تا (١ی ١١ی ٢٠٢٠) بدرێنەوە.

بەگوێرەی نوسراوێکی حکومەتی هەرێم کە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کراوە تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٥٠ی رۆژی ٥ی ٥ی ٢٠٢٠، لەبەر بەرژەوەندی گشتی رەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبون بەرێژەی ١٥٪ لە قەرزی پێشینە (غەرامە)ی قەرزی نیشتەجێبون کە لەئەستۆی هاوڵاتیانە.

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، لێخۆشبونەکە بەو مەرجەیە کە هەمو قەرزە کەڵەکەبووەکان بەیەک گوژمە تاوەکو (١ی ١١ی ٢٠٢٠) بگەڕێندرێنەوە بۆ حکومەت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی سەرجەم قەرزەکانی نیشتەجێبون تاوەکو(١ی ١١ی ٢٠٢٠) دەربڕیوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا