یانەیەکی سعودی بە نرخێکی خەیاڵی دەکڕێت

وەرزش 01/09/2020

Alternate Text

مەسعود ئۆزێل لەلایەن یانەیەکی سعودییەوە گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەش دەکرێت و یانەکەی هەڵیدەوەشێنێتەوە.

 رۆژنامەی fanatikی تورکی بڵاویکردووەتەوە، یانەی نەسری سعودی ئۆفەرێکی بە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە پێشکەش بە یاریزانی ئەرسیناڵی ئینگلیزی مەسعود ئۆزۆێل کردووە، بەمەبەستی هێنانی بۆ یانەکەی.

روونیشیکردووەتەوە، یانەکە سعودیەکە نزیک بووە لەوەی بگەن بە رێککەوتنێکی سەرەتایی، بەڵام یانەی ئەرسیناڵ رەتیکردووەتەوە پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی رێگەی بدەن یانەکەیان بەجێبهێڵێت.

هاوکات ئۆزێل چەند گرێبەستێکی لەلایەن یانە چینی و قەتەری و ئەمریکیەکان و گرێبەستێکیش لەلایەن یانەی فەنەرباخچەی تورکییەوە پێشکەش کراوە.

کۆتایی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ کۆتایی بە گرێبەستی نێوان مەسعود ئۆزێل  و یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی دێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا