تەندروستی سلێمانی هۆشداری "تووند" دەدات

کوردستان 01/09/2020

Alternate Text

سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئاماری توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی روو لە زیاد بوونەو لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی سلێمانی پڕ بوون لە توشبوو".

هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى بە (BMC) راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە ئاماری  توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی روو لە زیاد بوونە، لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی سلێمانی پڕ بوون لە توشبووی کۆرۆنا.

هێرش حەیدەر روونیشیدەکاتەوە، ژمارەیەکی بەرچاو توشبووی کۆرۆنا لە شارەکانی ( ئەنبارو حەویجەو کەرکوک و هەولێر) لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدان لە ئێستادا نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمن هیچ شوێنێکی دیکە نەماوە بۆ وەرگرتنی توشبوو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا