مستەفا کازمی؛ کاردەکەین بۆ گێڕانەوەی شکۆی دەوڵەت

عێراق 01/09/2020

Alternate Text

مستەفا کازمی رایدەگەیەنێت، بەوپەڕی هێزیانەوە کاردەکەن بۆ گێڕانەوەی شکۆی دەوڵەت.

نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی رایگەیاندووە، لە ئێستادا لایەنەکان بە دۆخێکی جۆرێک لە بێ سەرەوبەرەیی تێدەپەڕن، بەهەمووی هێزیانەوە کاردەکەن بۆ گێڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و بەرزکردنەوەی ورەی هێزەکانیان.

داوایشیکردووە، گوێ لەداواکاری خۆپیشاندەران بگیرێت و رێوشوێنی خێرا بگیرێتە بەر بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.

ئاشکراشی کردووە، رێگەنادەن رێگریی لە جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت بکرێت، داوای لە وەزارەتەکان کردووە بەردەوام لەو بارەیەوە راپۆرتی خۆیان بنێرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا