دوای بێدەنگ بوونی بۆ چەند ساڵێک بڕیارە گۆڤاری چارلی ئیبدۆ کاریکاتێرێکی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد بڵاوبکاتەوە.
گۆڤاری چارلی ئیبدۆ بڵاویکردووەتەوە، سبەی لە بەرگی گۆڤارەکە کاریکاتێرێکی کاریکاتێرستی فەرەنسی ژان کاپووت کە تایبەتە بە پێغەمبەری ئیسلام محەمەد، بڵاودەکاتەوە.
ژان کاپووت لەساڵی ٢٠١٥ لە هێرشی سەر بارەگای گۆڤاری چارلی ئیبدۆ، لەگەڵ ١٢ کەسی دیکە کوژرا، ئەمەش پاش بڵاوکردنەوەی هەمان کاریکاتێر لەلایەن گۆڤارەکەوە.