سەبارەت بە بارینی باران لە هەندێک ناوچەی هەرێم رونکردنەوە دەدرێت

کوردستان 01/09/2020

لەلایەن: karwan

Alternate Text

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی سەبارەت بە دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی باران لە هەندێک ناوچە هەرێم لەرێگەی (BMC)رونکردنەوە  دەدات.

 

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی سەبارەت بە دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی باران لە هەندێک ناوچە هەرێم لەرێگەی (BMC)ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت" دابەزینی پلەکانی گەرما و ئەو بارانەی کە لەناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان بارین حاڵەتێکی ئاساییە و سەرەتای کۆتایی هاتنی وەرزی هاوینە".

 

ئاسۆ کەمال ئەوەشی ئاشکراکرد ،ئەو شەپۆلە بارانبارینە کە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی گرتەوە کاریگەری ئەو بایە بووە کە لە ناوچەکانی باکوری هەرێمی کوردستاندا هەبووە کە بووە هۆی ئەوەی باران لە هەندێک ناوچەی هەرێم ببارێت".

 

رونیشیکردەوە ، بەرزی پلەکانی گەرما تا دوو هەفتەی ئایندە بەردەوامم دەبێت و لە دوای دوو هەفتەیی دیکە پلەکانی گەرما دادەبەزن و دەستپێکی سەرەتای وەرزی پایز دەبێت و ئەوەش جار بە جارێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا