سبەی رۆژی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دیاریدەکرێت

کوردستان 01/09/2020

Alternate Text

وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند سبەینێ حکومەتی هەرێم بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدات.

 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "بە پێی رەچاوکردنی بارودۆخی تەندروستی سبەینێ حکومەت بڕیار لە سەر دەوامی قوتابخانەکان دەدات".

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تەندروستی خوێندکاران زۆر گرنگە و لە دەستپێکردنەوەی دەوامدا دۆخی کۆرۆنا لەبەرچاو دەگرین و ووتیشی، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی دەوامی ئاسایی دەستپێبکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی دواین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم تا ئێستا زیاتر لە ٢٩هەزار کەس تووشی كۆرۆنا بوون و هه‌زار و ٩٨ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا