وێنەی سەرۆکی پاسەوانە تایبەتیەکانی سەرۆک کۆماری عێراق هەرا دەنێتەوە کە ملیوان و بۆینباخ و کراسەکەی شێواوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە لە هەندێک لە میدیاکاندا بڵاوبۆتەوە دەبینرێت کە سەرۆکی پاسەوانی شەرەفی سەرۆک کۆمار ملیوانی کراسەکەی شێواوە و ئەم وێنانەش لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکاندا بە گالتە ئامێزەوە باسکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە لە بەشێک لە میدیاکاندا باس لەوە دەکرێت کە سەرۆک کۆمار نەیتوانیوە پاسەوانە تایبەتیەکانی خۆی ڕێکبخات، چۆن دەتوانێت چارەنوسی وڵاتی عیراق رێکبخات و عێراق لەو قەیرانانە رزگار بکات کە تێیدایە.