وەزارەتی
تەندرووستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیاندنەكە لە شەو و رۆژێكدا(٤٧٥٥)كەسی دیكە
تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و (٧٤) كەسیش بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی
راگەیەنراوەکە ٣٥٥٢كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە.
لە سەرەتای
بڵاوبوونەوەی ڤەیرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا زیاتر لە ٢٤٧ھەزار کەس تووشی
ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٧ھەزار كەس گیانیان لە دەستداوە.