لاهور شێخ جەنگی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

کوردستان 03/09/2020

Alternate Text

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆكی وەزیرانی عیراق لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوەوە و پرسەکانی تایبەت بە پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند و ژمارەیەك دۆسیەی سیاسی و ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتووگۆیان كرد.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە " لەدیدارەكەدا سەبارەت بەپەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند و پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكان گفتووكراوە، چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە بارودۆخی نێوان هەرێم و بەغداد باسکراوە".

هاوكات هاوسەرۆكی یەكێتی و سەرۆك وەزیرانی عیراق لەدیدارەكەدا تەئكیدیان لەپێویستی بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە ئەمنیەكان كردۆتەوە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستووەكانی داعش و ڕێگری لەئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا