هێرش سەلیم : وەزیری تەندروستی دەوری كوێخای دێ دەبینێت

کوردستان 05/09/2020

Alternate Text

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەوەی پزیشكان و كارمەندان نیگەران دەكات وەزیرێك كە دەبوایە لەم بارودۆخە تۆڵی سەرۆك وەزیران ببینی بەڵام بووە بە نوێنەری كۆمەڵایەتی و دەوری كوێخای دێكە دەبینێت، كەسێك بەسەر دەكاتەوە كە ٣٠ ساڵە مشەخۆرە لەسەر گیرفانی حزب و حوكمەت.

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئەم ساتە بە دەیان و سەدان پزیشك و كارمەندی تەندروستی  كە لە سەنگەری یەكەمی بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا بوون تووشی پەتاكە بوون وبەشێكیش گیانیان سپارد كە زۆرینەیان بە گیرفانی بەتاڵ وبێ مووچە بەرگریكارێكی سەرسەختی كۆرۆنا بوون".

هێرش سەید سەلیم ئاشکراشیکردووە، نەك وەزیری تەندروستی وستافەكەی بە پەیامێكیش بەسەریان نەكردوونەتەوە بگرە پاداشتی مەعنەویشیان نەداونەتەوە لانیكەم سەردانی خانەوادەی  كۆچكردووانی كردبێت، بەڵام ئەوەی زیاتر پزیشكان و كارمەندان نیگەران دەكا.

دەشڵێت، وەزیرێك كە دەبوایە لەم بارودۆخە ڕۆڵی سەرۆك وەزیران ببینیت بەڵام بووە بە نوێنەری كۆمەڵایەتی و دەوری كوێخای دێكە ئەبینێ كەسێك بەسەر دەكاتەوە كە ٣٠ ساڵە مشەخۆرە لەسەر گیرفانی حزب و حوكمەت لە پیا هەڵدان بە حیزب و كۆمەڵێكی دیاری كراو زیاتر یەك داری نەخستووەتە سەر بەردی هونەری و بگرە هونەرەكەشی بۆ گیرفان پڕكردن بەكارهێناوە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو هونەرمەندە خاوەنی هۆڵێكی بۆنەو ئاهەنگە نرخەكەی لە ٤٠  دەفتەر دۆلار كەمتر نییە كەوتووەتە ڵاڵانەوە كڕوزانەوە بۆ ئەوەی وەزیری تەندروستی رێگەی بدا هۆڵی بۆنەكەی بۆ بكاتەوە.

لە کۆتایشدا جەختیکردووەتەوە، بەدەنگەوە چوونی وەزیرێك بۆ ئەو جۆرە كەسانە و پشتگوێ خستنی سەربازەكانی خۆی سیاسەتی پادارو  بێ پایە    پێویستە  جەنابی وەزیر پۆزش بۆ پزیشكان وكارمەندانی خۆی بێنێتەوە كە بوون بە قوربانی كۆرۆناوداوای لێبووردنیان لێ بكات لەمە بەدەر هیچ سیفاتێكی سەركردایەتی كردنی دەیان هەزار كارمەندو پزیشكی ئەكەوێتە ژێر پرسیار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا