لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق پێشنیازی کردووە ساڵی نوێی خوێندن دوابخرێت

کوردستان 05/09/2020

Alternate Text

سەبارەت بە ساڵی نوێی خوێندن لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق چەند پێشنیازێکیان پێشکەشکردووە.

لە بەیاننامەیەکدا لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردۆتەوە، پێشنیازکراوە بۆ ئەوەی دەوامی خوێندنگەکان تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی دوابخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەوام لە قۆناغەکانی سەرەتایی یەک و دوو سێ تەنها سێ ڕۆژی سەرەتای هەفتە بێت، بۆ قۆناغەکانی چوار و پێنج و شەش نیوەی دووەمی هەفتە بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشنیازکراوە، قۆناغەکانی ناوەندی و دوا ناوەندی، هەر قۆناغەی سێ ڕۆژ دەوام بکەن لە هەفتەیەکدا و تەنها بەشە گرنگەکان بهێڵرێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا