سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغداد دواخرا

کوردستان 05/09/2020

Alternate Text

وابڕیاربوو سبەینێ یەکشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت تایبەت لەسەر پرسی موچە و بەشە بودجەی هەرێم بگاتە بەغداد بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

 

سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (BMC)راگەیاند " وابڕیاربوو سبەینێ یەکشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و تیمێکی یاوەری بۆ دانوستان لەسەر پرسی بودجەی هەرێم بگاتە بەغداد بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی سەردانەکە رایگەیاند" هەندێک کێشەی پرۆتۆکۆڵ هەبووە بەڵام ئەوەی کە هەیە بە دڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە دەچینە بەغداد بەڵام تا ئێستا رۆژ و کاتەکەی نازانریت".

جەختیشیکردەوە، هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەڵام ئەوە هەیە کۆمەڵێک خاڵی یاسای هەیە کە پێویستە هەردوولا گفتوگۆی لەسەر بکەین و بگەینە خاڵی کۆتای ڕێککەوتنەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا