پەکەکە کوژرانی سەرکردەیەکی راگەیاند

کوردستان 06/09/2020

Alternate Text

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە قەندیل ئەندامێکی باڵای پەکەکە کوژرا.

پارتی کرێکارانی پەکەکە بڵاویکردۆتەوە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە قەندیل عەبدولرەحمان حەمۆ کوژراوە.

 ئەمە لە کاتیکدایە پەکەکە عەبدولرەحمان حەمۆ بە هاوخەبات و هاوڕێی لە مێژیینەی ئۆجەلان ناودەبات و بەڵێنی دەدات بەرەنگاری ستەمگەری و نادادی لەهەمو ناوچەکانی کوردستان دەبێتەوە و لەسەر رێبازی شەهیدان بەردەوام دەبن.

عەبدولرەحمان حەمۆ ساڵی 1969 لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە و ساڵی 1990 بووەتە ئەندامی پەکەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا