بی ئێم سی وردەكاری هەڵهاتنی باوكی كچە هەشت ساڵەكە ئاشکرا دەکات

کوردستان 07/09/2020

Alternate Text

باوکی ئەو کچەی کە لە هەولێر لەلایەن چەند کەسیکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر دەلێت" ئاسایش ڕێگە نادات لە هەولێر بژیم و بە ناچاری هەولێرم بە جێهێشتووە".

لوقمان ئیسماعیل باوکی ئەو کچەی کە لەلایەن چەند کەسیکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر و دواتر کەیسەکەی بە وتەی خۆی لە بەرژەوەندی تاوانباران لە دادگا یەکلایکرایەوە بە (BMC)راگەیاند "سەرەرای ئەو کارەسەتە گەورەیی کە بەسەر من هاتووە لە ئێستاشدا ئاسایش ڕێگە نادات لە هەولێر بژیم و بە ناچاری هەولێرم بە جێهێشتووە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "چەند جارێک لەلایەن ئاسایشەوە هەرەشەی بێدەنگکردن و تا کوشتنم لێکراوە تا کار گەیشتە ئەوەی کە بە ناجاری هەولێرم بە جێهێشتووە".

ئەوەشی ڕونکردەوە "هەموو خزم و کەس و کارم لە هەولێرن بەڵام وایان کرد کە بە ناچاری هەولێر بە جێبهێڵم لە کاتێکدا لە سلێمانی هیچ شوێن و کەسێکی نزیکم لێرە نین و بارودۆخی دارایشم زۆر خراپە".

ماوەیەک بەر لە ئێستا چەند كەسێك لە هەولێر دەستدرێژی سێكسیان كردە سەر كچێكی تەمەن هەشت ساڵ، باوکی ئەو کچەش لە میدیاکانەوە ناڕەزایی لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەو کەیسە دەربڕی و ناوی تۆمەتباری کەیسەکەی هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا